تەوەرەکانی کۆنفرانس
تەوەرەکانی کۆنفرانس
- دەرفەت و ئاڵنگارییەکانی بەردەرم جێبەجێکردنی (بۆڵۆنیا پرۆسێس) لە هەرێمی کوردستان.
- کاریگەری (بۆڵۆنیا پرۆسێس) لەسەر بنیادنانی )کارامەییەکانی سەدەی بیستویەک( و هاوتەریبی پرۆسەی خوێندن لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کار و ئاراستەی گەشەکردنی ئابوری هەرێمی کوردستان.
- ئەزمونی زانکۆکانی کوردستان لە جێبەجێکردنی (بۆڵۆنیا پرۆسێس).
- کاریگەری (بۆڵۆنیا پرۆسێس) لەسەر کواڵیتی خوێندن و بەدەستهێنانی هەلی کار لەلایەن دەرچوان.
- ڕۆڵی (بۆڵۆنیا پرۆسێس) لە چەسپاندنی بنەماکانی خوێندکار/قوتابی سێنتەری، داهێنان، پەرەپێدانی توانای کارسازی، فێربوون لەسەر بنەمای لێهاتوویی.
- دروستکردنی ستاندارد و پێوەرەکانی کواڵیتی خوێندن و ڕاهێنان و فێربون و بەدەستهێنانی متمانەی نێودەوڵەتی بۆ پرۆگرامەکانی خوێندن.
- ئاکامەکانی پرۆسەی خوێندن و فێربون.
- جوڵەی قوتابیان/خوێندکاران بۆ بەدەستهێنانی (کریدت) یان (بڕوانامە).
- پەرەپێدانی پرۆگرامەکان.
- هەڵسەنگاندن.
- توێژینەوە و پەرەپێدان.
- ڕۆڵی (بۆڵۆنیا پرۆسێس) لە فراوانکردنی ڕەهەندی نێودەوڵەتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان.
- داڕشتنی چوارچێوەی نیشتیمانی بۆ جێبەجێکردنی (بۆڵۆنیا پرۆسێس).
- داڕشتنی چوارچێوەی یاسایی بۆ جێبەجێکردنی (بۆڵۆنیا پرۆسێس)، بەتایبەت بۆ ڕێکخستنی ئەم پرسانەی لای خوارەوە:
- تۆمارکردن.
- کاتژمێرەکانی وانەخوێندن لە یەک سێمستەر.
- لۆدی کاری قوتابیان/ خوێندکاران.
- ڕێکخستنی یەکەکانی خوێندن.
- ماوەی سێمستەرەکان و ساڵی ئەکادیمی.
- ژمارە و پۆلێنبەندی وانەکان و گورزەوانەکان لە یەک سێمستەردا.
- ژمارەی (هەوڵەکانی) تاقیکردنەوەکان.
- ڕێکخستنی ئامادەبوون.
- بەشداریپێکردنی قوتابیان و خوێندکاران و گوێگرتن لە سەرنج و تێبینییەکانیان.
- بەکارهێنانی تەکنۆلۆجیا (ICT) لە پرۆسەی خوێندن و فێربوون.
- ڕۆڵی ئۆتۆنۆمی دامەزراوەەکانی خوێندنی باڵا لە جێبەجێکردنی (بۆڵۆنیا پرۆسێس).
- سەرکردایەتیکردنی جێبەجێکردنی (بۆڵۆنیا پرۆسێس) و بەشداریپێکردنی هەموو کۆمەڵگای ئەکادیمی.
- پەرەپێدانی تواناکانی مامۆستایان.
بۆ سەرخستنی ئەم کۆنفرانسە زانستییە داواکارین سەرجەم زانکۆکان ڕەچاوی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بکەن:
- مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆکانتان ئاگادار بکەن، لە چوارچێوەی ئەو بابەتانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێداوە، ئەگەر توێژینەوەی زانستیان هەبێت ئەوا دەتوانن هەتا ڕۆژی پێنجشەممەی ڕێکەوتی ٤/٨/٢٠٢٢ ئەبستراکتی توێژینەوەکانیان پێشکەشی لێژنەی زانستی کۆنفرانس بکەن لە ڕێگای ئیمەیلی (bologna.conference@mhe-krg.org).
- هەروەها داوا بکەن لە لێژنەکانی بۆڵۆنیا پرۆسێس لە زانکۆکان و سەرۆکی ئەو بەشە زانستییانەی کە لە ئێستادا بۆڵۆنیا پرۆسێس جێبەجێ دەکەن، کە سەرنج و تیبینی و ئاڵنگارییەکانی بەردەم جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەیە لە ڕێگەی ڕاپۆرتەوە پیشکەش بە لیژنەی زانستی کۆنفرانس بکەن، پێویستە ڕاپۆرتەکان هەتا ڕۆژی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕێکەوتی ٤/٨/٢٠٢٢ لە ڕێگەی ئیمەیلی (bologna.conference@mhe-krg.org) پێشکەش بە لێژنەی زانستی کۆنفرانس بکرێت.
لەگەڵ ڕێز