تەوەرەکانی کۆنفرانس

تەوەرەکانی کۆنفرانس

  1. دەرفەت و ئاڵنگارییەکانی بەردەرم جێبەجێکردنی (بۆڵۆنیا پرۆسێس) لە هەرێمی کوردستان.
  2. کاریگەری (بۆڵۆنیا پرۆسێس) لەسەر بنیادنانی )کارامەییەکانی سەدەی بیستویەک( و هاوتەریبی پرۆسەی خوێندن لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کار و ئاراستەی گەشەکردنی ئابوری هەرێمی کوردستان.
  3. ئەزمونی زانکۆکانی کوردستان لە جێبەجێکردنی (بۆڵۆنیا پرۆسێس).
  4. کاریگەری (بۆڵۆنیا پرۆسێس) لەسەر کواڵیتی خوێندن و بەدەستهێنانی هەلی کار لەلایەن دەرچوان.
  • ڕۆڵی (بۆڵۆنیا پرۆسێس) لە چەسپاندنی بنەماکانی خوێندکار/قوتابی سێنتەری، داهێنان، پەرەپێدانی توانای کارسازی،  فێربوون لەسەر بنەمای لێهاتوویی.
  • دروستکردنی ستاندارد و پێوەرەکانی کواڵیتی خوێندن و ڕاهێنان و فێربون  و بەدەستهێنانی متمانەی نێودەوڵەتی بۆ پرۆگرامەکانی خوێندن.
  • ئاکامەکانی پرۆسەی خوێندن و فێربون.
  • جوڵەی قوتابیان/خوێندکاران بۆ بەدەستهێنانی (کریدت) یان (بڕوانامە).
  • پەرەپێدانی پرۆگرامەکان.
  • هەڵسەنگاندن.
  • توێژینەوە و پەرەپێدان.
  1. ڕۆڵی (بۆڵۆنیا پرۆسێس) لە فراوانکردنی ڕەهەندی نێودەوڵەتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان.
  2. داڕشتنی چوارچێوەی نیشتیمانی بۆ جێبەجێکردنی (بۆڵۆنیا پرۆسێس).
  3. داڕشتنی چوارچێوەی یاسایی بۆ جێبەجێکردنی (بۆڵۆنیا پرۆسێس)، بەتایبەت بۆ ڕێکخستنی ئەم پرسانەی لای خوارەوە:
  • تۆمارکردن.
  • کاتژمێرەکانی وانەخوێندن لە یەک سێمستەر.
  • لۆدی کاری قوتابیان/ خوێندکاران.
  • ڕێکخستنی یەکەکانی خوێندن.
  • ماوەی سێمستەرەکان و ساڵی ئەکادیمی.
  • ژمارە و پۆلێنبەندی وانەکان و گورزەوانەکان لە یەک سێمستەردا.
  • ژمارەی (هەوڵەکانی) تاقیکردنەوەکان.
  • ڕێکخستنی ئامادەبوون.
  • بەشداریپێکردنی قوتابیان و خوێندکاران و گوێگرتن لە سەرنج و تێبینییەکانیان.
  1. بەکارهێنانی تەکنۆلۆجیا (ICT) لە پرۆسەی خوێندن و فێربوون.
  2. ڕۆڵی ئۆتۆنۆمی دامەزراوەەکانی خوێندنی باڵا  لە جێبەجێکردنی (بۆڵۆنیا پرۆسێس).
  3. سەرکردایەتیکردنی جێبەجێکردنی (بۆڵۆنیا پرۆسێس) و بەشداریپێکردنی هەموو کۆمەڵگای ئەکادیمی.
  4. پەرەپێدانی تواناکانی مامۆستایان.

بۆ سەرخستنی ئەم کۆنفرانسە زانستییە داواکارین سەرجەم زانکۆکان ڕەچاوی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بکەن:

  1. مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆکانتان ئاگادار بکەن، لە چوارچێوەی ئەو بابەتانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێداوە، ئەگەر توێژینەوەی زانستیان هەبێت ئەوا دەتوانن هەتا ڕۆژی پێنجشەممەی ڕێکەوتی ٤/٨/٢٠٢٢ ئەبستراکتی توێژینەوەکانیان پێشکەشی لێژنەی زانستی کۆنفرانس بکەن لە ڕێگای ئیمەیلی (bologna.conference@mhe-krg.org).
  2. هەروەها داوا بکەن لە لێژنەکانی بۆڵۆنیا پرۆسێس لە زانکۆکان و سەرۆکی ئەو بەشە زانستییانەی کە لە ئێستادا بۆڵۆنیا پرۆسێس جێبەجێ دەکەن، کە سەرنج و تیبینی و ئاڵنگارییەکانی بەردەم جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەیە لە ڕێگەی ڕاپۆرتەوە پیشکەش بە لیژنەی زانستی کۆنفرانس بکەن، پێویستە ڕاپۆرتەکان هەتا ڕۆژی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕێکەوتی ٤/٨/٢٠٢٢ لە ڕێگەی ئیمەیلی (bologna.conference@mhe-krg.org) پێشکەش بە لێژنەی زانستی کۆنفرانس بکرێت.

لەگەڵ ڕێز